فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە ورمێ
هەینی ۲۷-۰۷-۱۴۰۳   |  18-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ پۆلیسی ئەمنیەتی ئەمشارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە بە هۆی بڵاوکردنی بابەتگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.
شایانی باسە، هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیەت سەرەتا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی ئەم هاووڵاتییە و ماڵی ناوبراویان پشکنیوە. لە کۆتاییدا بەهۆی نەبوونی حەمید چەپاتی لە ماڵێ نەیانتوانی دەستبەسەری بکەن و لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگی ئیدارەی پۆلیسی ئەمنیەتیان کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.