کوژرانی زیاتر لە ١١ هەزار خوێندکار لە کەرتی غەززە
هەینی ۲۷-۰۷-۱۴۰۳   |  18-10-2024
لەسەرەتای دەستپێکی شەڕ لە غەززە هەتا ئێستا، زیاتر لە ١١ هەزار خوێندکار لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە کەرتی غەززە ڵەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، ٧١٨ هەزار خوێندکار لە مافی خوێندن بێبەش بوون و هەروەها لە ئاکامی ئەم شەڕە کۆنەپەرەستانەیە لە کەرتی غەززە و لێواری ڕۆژئاوا، زیاتر لە ١١ هەزار خوێندکار گیانیان لەدەست داوە.