کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینی کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز
یەکشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۳   |  20-10-2024
خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، لە بەرامبەر بینای ئیدارەی گشتی پارێزگای خوزستان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
خانەنشین کراوانی ناڕازی بەوتنەوەی درووشمی”کوا کۆنتڕۆڵی ئاوسان، دڕۆ دەکەن لەگەڵ خەڵک” خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “درانی ٢٥ لەسەدی یەکسان سازی ساڵی ڕابردوو، بەکردەوە دەرهێنانی مادەکانی ١١١ و ٩٦ تەئمین ئیجتماعی، بەکردەوە دەرهاتنی هەمیشەیی گەڵاڵەی یەکسان سازی، درانی جێژنانە بە خانەنشین کراوان هەر وەک کرێکارانی شاغڵ، درانی حەقی خێزانداری بە ژنانی مووچەخۆر، درانی مەزایای عەولاد و خانووبەرە وەک کرێکارانی شاغڵ، سڕینەوەی دوو لەسەدی مادەی ٨٩، چاکسازی لە یاسای یەکسان سازی خانەنشین کراوانی ساڵی ٨٦ و ٨٧ و سڕینەوەی مادەی ٦٩ی تەئمین ئیجتماعی” بوون.