فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لدەستدانی کرێکارێک بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ
دوشەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۳   |  21-10-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، کرێکارێک بە ناوی “بەهمەن نەبیزادگان” خەڵکی ئاوایی “سنگان”ی شنۆ ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە ئەنجامی ڕووداوی کار لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گیانی لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو لە شوێنی کار، لە بەرزایی کەوتبووە خوارەوە و بە سەختی بریندار ببوو.