فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لە لایەن ئیتلاعاتی ئەمشارە
سێشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۳   |  22-10-2024

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ ڕەزبەر، جەمال ئەسەدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە بانگ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و پاش چەند کاژێرێک لێپرسینەوە ئازاد کراوە. شایانی باسە، جەمال ئەسەدی لە پەیوەند لەگەڵ پشتیوانی لە چالاکانی کرێکاری بەندکراو، بەشداری کردن لە ڕێورەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران و ڕۆژی جیهانی ژنان و بەشداری چالاکانە لە چالاکییە مەدەنیەکان، بانگ کراوە.