کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕه لە ناوچەی خارک، سیری و ئیلام
سێشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۳   |  22-10-2024
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە ناوچەی خارک، سیری و ئیلام ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەر، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزیەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکاران بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگ لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.