فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی١٠ ساڵ زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی بەهایی لە بابۆل
پێنجشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۳   |  24-10-2024

بە پێی زانیارییەکان، “نیووشا بەدیعی سابت” تەمەن ٣٩ ساڵ و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی بەهایی بە ناوی “سۆزان عەید محەممەدزادگان” لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم لە بابۆل، بە تۆمەتی “چالاکیی پەروەردەیی و پڕوپاگەندە پێچەوانەی شەرعی ئیسلام” هەر یەک بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
هەروەها، ئەم دوو هاووڵاتییە بەهاییە، بە ١٨ مانگ قەدەغەکردن لە ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی پەروەردەیی مەحکووم کراون. شایانی باسە،  لە مانگی خەرمانانی پارەکە، خانەی دادی مازەندەران بە ڕاگەیاندنی داخستنی دوو خوێندنگا و چەندین ناوەندی پەروەردەیی و وەرزشی لە بابۆل و دەستبەسەر کرانی دوو ڕاهێنەری بەهایی، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لەم ناوەندانەدا، ئایینی بەهایی دەخوێندرا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم ناوەندانە باخچەی ساوایان بووە و ئیدەعایەکی لەم شێوەیە لە لایەن تۆمەتبارانەوە ڕەت کراوەتەوە. سۆزان عەید محەممەدزادگان و نیووشا بەدیعی سابت، ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بابۆل دەستبەسەر و لە کۆتاییدا ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایهاتنی دادگایی لە زیندانی ناوەندیی بابۆل ئازاد کرابوون.