کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی لە چەندین شاری سورییە بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکییە
پێنجشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۳   |  24-10-2024

مێدیاکانی نزیک لە هێزەکانی سوورییەی دیموکرات (هەسەدە) بڵاویان کردەوە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ٢ی خەزەڵوەر، سپای تورکییە شارۆچکەی تەل ڕەفعەت، گوندەکانی دەوروبەری شارەکانی تەل تەمر، منبج، کۆبانێ، دێرک و قامشلۆیان بۆمباران کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکە بۆ سەر شارۆچکەی تەل ڕەفعەت، ١٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها لە کۆبانێ چەند کەسێک بریندار بوونە. ئاماژە بەوەشکراوە، سپای تورکییە نەخۆشخانەیەکی لە شاری قامشلۆ بۆمباران کردووە و لە ئەنجامیدا، 10 کەس بریندار بوون. هاوکات لە گوندەکانی دەوروبەری دێرک کارگەیەکی غاز بۆردومان کراوە و بەهۆیەوە کرێکارێک برینداربووە.