چوونەسەرەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۳   |  24-10-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوە، هاووڵاتییەکی دیکەی، خەڵكی گوندی “کانیڕەش” سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “ئاکام ئەمینی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە گوندی “کانیڕەش” دەستبەسەر کراوە و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه و بنەماڵەکەی سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەکیان نییە. جێگای ئاماژەیە، لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەم گوندە بە ناوی میلاد ناسری، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کرابوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.