برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۰   |  17-02-2022
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “سەعدی زەینی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری گوندی سەرتەزێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە کرا.