ئێعدامی شاراوەی هاووڵاتییەکی دوو ڕەگەزنامە لە زیندانەکانی ڕژیم
سێشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۳   |  29-10-2024
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی “جەمشید شارمەهد”، بەندکراوی تەمەن ٦٩ ساڵ و خاوەن ڕەگەزنامەی ئاڵمانی، دوای ٤ ساڵ بەندکرانی بە نهێنی جێبەجێ کراوە.
جێگای ئاماژەیە، میدیاکانی حکومەت زانیارییەکی وردیان لەسەر شوێنی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بڵاونەکردووەتەوە. پێگەی هەواڵی “میزان” سەر بە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە جەمشید شارمەهد “لەژێر پشتیوانی و پاراستنی ئیتلاعات”ی ئۆرووپا و ئەمریکادا بووە. پێشتر جەمشید شارمەهد لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “فسادی فی الارض”، “پلاندانان و ئاراستە کردنی کردەوەی تیرۆریستی و بۆردومان” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.