ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۳   |  30-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “مروەتعەلی کەرەمی” خەڵکی ناوچەی “باڵاوەند”ی کرماشان لە زیندانی ناوەندیی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مروەتعەلی کەرەمی ٤ ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا بوو. ناوبراو ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکە کەسی زیندانی کەرەج گواسترابوویەوە.