فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەیەر کرانی کەیوان محەممەدی لە زیندانی ناوەندیی سنە
چوارشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۳   |  30-10-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر، کەیوان محەممەدی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی کەیوان محەممەدی، ناوبراو کاری شۆفێری دەکات و لە کاتی گواستنەوەی باری بەرهەمی کشتوکاڵ لە شاری کامیارانەوە بۆ گۆڕەپانی سەوزەفرۆشیی سنە، لە چوونەژوورەوەی ئەمشارە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانەکەی تەنیا جارێک لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی، بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە دەستبەسەری دایە. جێگای ئاماژەیە، کیومەرس محەممەدی، برای کەیوان محەممەدی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٨٥، لەگەڵ ئامۆزایەکی بەناوی نادر محەممەدی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شارام فەری سنەوە دەستبەسەر کرابوون. ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٣٨٦، ئەم دوو هەڵسوراوە سیاسییە لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی “موحاربە” لە ڕێگای هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات و ئەندامییەتی لە حزبێکی کوردستانی و دەستنیشانکردن و تیرۆری کەسانی دڵسۆز بە کۆماری ئیسلامیی، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. حوکمی ئێعدامی ئەم دوو بەندکراوە لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بەکردەوە دەرهاتبوو.