ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خەزەڵوەر، بە ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی شارۆچكه‌ی خه‌سیب له پارێزگای به‌سره به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشاندەران ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره‌یان به كه‌مته‌رخه‌م له ئاستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان تۆمه‌تبار كردووە و ڕایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار داواكارییان پێشكه‌ش كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شارۆچكه‌كه‌یان، به‌ڵام ناوبراو كه‌مته‌رخه‌م بووه و گوێی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەریش، دەیان کەس لە دانیشتووانی ناوچەی بهرازعییه لە ناوەڕاستی پارێزگای بەسرە دەستیاندابووە خۆپیشاندان و داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی باری گوزەرانییان كردبوو.