ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش و تاران، بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر لقی دووی سازمانی تەئمین ئیجتماعی لە تاران، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد کە لەسەری نووسرابوو “هێڵی هەژاری ٥٠ ملوێن تمەن، حقووقی ئێمە ١٢ ملوێن تمەن”، لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شووش، بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.