ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەر کرانی حەوت هاووڵاتیی لە شاری تەفتان
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024
ڕۆژی هەینی ١١ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر گوندی “گەوهەرکوە” سەر بە شاری تەفتان و چوار ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات ئەو هێزانە و لە هەمان گوند، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی دیکەیان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەو حەوت هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە و هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران بە دروستکردنی کەشوهەوای ترس و دڵەڕاوکێ ماڵەکانیان پشکنیوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو حەوت هاووڵاتییە و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.