دەست لەکار کێشانەوەی ٧٠٠ کرێکاری کانگای بەردی خەڵۆزی تەبەس
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024
بەدوای ڕووداوی دڵتەزێنی کانگای تەبەس و پێڕانەگەیشتنی پێویست بە دۆخی ئیمەنی ئەم کانگایه، زیاتر لە ٧٠٠ مەعددەنچی لە ٢ هەزار کرێکاری ئەم کانگایە، دەستیان لەکار کێشایەوە و هاتنە دەرێ.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە بەهۆی دابین نەکرانی کەرەسەی ئیمەنی و پابەندنەبوونی بەرپرسان بە وادە و بەڵێنەکان و هەروەها سەپاندنی سزای نەختی و کەمکردنەوەی حەقی بیمەکانیان، لە کارەکانیان دەستیان کێشایەوە.