فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مەترسی ئێعدامی بەندکراوێک لەزیندانی ناوەندیی سنە
سێشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۳   |  05-11-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، شێرکۆ مەعرووفی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە و مەترسی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی لە ئارادایە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی ئێعدامی شێرکۆ مەعرووفی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر جێبەجێ دەکرێت.