ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدامی لانیکەم ١٣ بەندکراو لەماوەی دوو ڕۆژ لە زیندانەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی دویچەوێلە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٣ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، چوار بەندکراو بە ناوەکانی “مستەفا سەرلەک، محەممەدحسێن بەیات، محەممەد تاجیک و سادق” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” و “دەستدرێژی سێکسی” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج حوکمەکەیان بەکردەوە دەرهات. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، لانیکەم ٩ بەندکراو لە زیندانەکانی یەزد، زاهێدان، مەشهەد، جیرۆفت و هەمەدان، بەتۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “تاوانەۆانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرکان”، ئێعدام کراون.