بەردەوامی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەکانی پارسی جنووبی
چوارشەممە ۱۶-۰۸-۱۴۰۳   |  06-11-2024
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، کرێکارانی پاڵاوگەۆانی گازی پارسی جنووبی، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام بە وتنەوەی درووشمی “دەمێنینەوە، دادەنیشین، مافەکانمان وەردەگرین” و “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی پاڵاوگەکانی گاز لە دامەزراوەی پارسی جنووبی بۆ چوارەمین حەفتەی بەردەوام و بۆ دووهەمین ڕۆژ لەسەر یەک، لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی دەوڵەت سەبارەت بە جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لە پێوەند لەگەڵ گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، ڕێکخستنی هاتووچۆی کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی شۆفیرانی ئۆتۆمبێلە کرایەکان، لەشوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.