
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی دوو حەفتەیە هاووڵاتییەک بە ناوی “میلاد رەشیدی” خەڵکی سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست نییە.
شایانی باسە، میلاد رەشیدی بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە سەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، میلاد رەشیدی لە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دەستبەسەر کرانی، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بە سەر لاپتۆپ و مۆبایلەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی، دامودەزگا ئەمنییەکان وڵامیان نەداونەتەوە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاری.