دەستبەسەر کرانی هێمن محەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنە
شەممە ۱۹-۰۸-۱۴۰۳   |  09-11-2024
بە ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، هێمن محەممەدی، شاخەوانی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەوشارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی، چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن محەممەدی، لەبەر دەرکەی ماڵەکەیان لە شارۆچکەی سەعدیی سنە و بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەو ڕاپۆرتە، زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.