فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی ئاکام ئەمینی بە دوای دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی بۆکان
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، “ئاکام ئەمینی” تازەلاوی خەڵکی گوندی “کانیڕەش”ی سەر بە شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیون تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانیی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە گرتووخانەیی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بۆکان لێپرسینەوەی لێ کراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندی تازەلاوانی زیندانیی ناوەندیی بۆکان ڕاگوێزرابو. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەر، ئاکام ئەمینی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی شاری بۆکان، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرابوو. تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.