فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە قامیشلی بۆ پشتیوانی لە وەریشە مۆرادی
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024

بە هەزاران کەس لە خەڵکی قامیشلی، ناوەندی ناوچەی خۆبەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوورییە، لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانی حوکمی ئێعدام لەدژی وەریشە مۆرادی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم خۆپیشاندانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی “ئێستار” بەڕێوەچووە و خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشمی “ژن ژیان ئازادی” و “بژی خۆراگری بەندکراوان”، پشتیوانیان لە وەریشە مۆرادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی کرد و حوکمی ئێعدام لەدژی ئەم کەسانەیان بە توندی مەحکووم کرد.