ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەندۆنێزی
هەینی ۲۵-۰۸-۱۴۰۳   |  15-11-2024
ئاژانسی جیۆفیزیکی ئەندۆنێزی، ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای “پاپوا” لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕوویداوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦ و ٥دەهۆمی پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و باسی لەوەشکردووە، ناوەندیی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمیتر بووە.
تا ئێستا هیچ زیانی گیانی و زیانی ماددی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە ڕانەگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، لە ئەندۆنێزی بەهۆی جێگیربوونی لەسەر “ئەڵقەی ئاگر”، لە زەریای هێمن زۆرجار بوومەلەرزە ڕوودەدات، ئەوەش بەهۆی کەوانەیەکی چالاکیی بومەلەرزەییە بەهێزەکان و پلێتە تەکتۆنیکییەکان کە بەریەک دەکەون، لە ژاپۆنەوە درێژدەبێتەوە بەسەر باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن.