فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی بەندکراوێک بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندیی سنە
شەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۳   |  16-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، بەندکراوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بە ناوی “تالیب هیجرەتی‌پوور”، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، ئەگەری زۆرە حوکمی ئەم بەندکراوە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.