فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ١٤ مانگ زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان
شەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۳   |  16-11-2024

بەپێی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا “سروە شیری” تەمەن ٢٢ ساڵ و براکەی “پەیمان شیری” تەمەن ١٩ ساڵ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژی حکومەت” بە ١٤ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سروە و پەیمان شیری ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەگەڵ ئامۆزاکەیان بەناوی فەردین شیری لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیتلاعات گواسترابوونەوە و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان، لە زیندان ئازاد کرابوون. شایانی باسە، ئەو دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆیان وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کرابوون.