فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بۆ زیندانی ناوەندیی شنۆ
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024

ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، محەممەد ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی، بۆ بەزیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆوە بە تۆمەتەکانی “پێوەندی و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت” و “چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام”، بە دوو ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە. جێگای ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەتییەکان شەوی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێرشیان کردبووە سەر ماڵی محەممەد ڕەسووڵپوور خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا” سەر بە شاری شنۆ و دەسبەسەریان کردبوو. ناوبراو پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو و ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.