فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی کزێکارانی شیرکەتی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام
دوشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۳   |  18-11-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، کزێکارانی شیرکەتی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام وێڕای بنەماڵەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی دەرکراوی شیرکەتی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر، بەدوای ماوەیەکی زۆر دربڕینی ناڕەزایەتیی لەئاست بەڕێوەچوونی ئازموونی وەرگرتنی ٥٠ کەس لەم کرێکارانە، ماوەی دوو ڕۆژە سەرلەنوێ لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە دەستیانداوەتە کوبوونەوە و خوازیاری وەدیهاتنی مافەکانیان و دابین کرانی ئەمنییەتی کاریانن.