فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی بە هەزاران موعەلیمی خانەنشین کراو لە تاران
چوارشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۳   |  20-11-2024

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، بەهزاران کەس لە موعەلیمانی خانەنشین کراو، لەئاست، جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، حەوت هەزار موعەلیمی خانەنشین کراوی ٣١ی خەرمانان تا ٣٠ی ڕێبەندانی پارەکە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم لە شاری تاران، لەئاست “بەکردەوە دەرنەهاتنی درووستی یاسای ڕیزبەندی” و “نەگونجاندنی ٩٠ لەسەدی تایبەتمەندی گەڵاڵەی ڕیزبەندی لە حقووقی خانەنەشینان” ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.