ناڕەزایەتیی پێرسۆنێلی شیرکەتی ئاپادانا بەهۆی نەدرای حەقدەست و مەزایاکانیان
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکاران و کارمەندانی شیرکەتی ئاپادانا لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەرەوە، بەهۆی دواخرانی بڕی ٢ مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها دەرکرانی ژمارەیەک لە هاوکارەکانیان، دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوی بەرپرسان بە خواستەکانیانن.
جێگای ئاماژەیە، شیرکەتی ئاپادانا لە بواری بەرهەمهێنانی “ڕۆنی خواردن” لە شارۆچکەی پیشەسازی سومەعەسەرا چالاکی دەکات.