فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان
هەینی ۰۲-۰۹-۱۴۰۳   |  22-11-2024

سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “ئەمیر حسێن ڕۆستەمی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “پاتاق”ی سەرپێڵی زەهاو، لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەمیر حسێن ڕۆستەمی لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا، تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و لە تاران کاری دەکرد.