فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی خۆڕەم ئاوا
دوشەممە ۰۵-۰۹-۱۴۰۳   |  25-11-2024

سەرلە بەیانیی ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، ژنێکی بەندکراو بە ناوی “فەریبا مەلەکی شیراوەند” ٣٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی شارستانی چێگینی لە پارێزگای لۆڕستان، لە زیندانی ناوەندیی خۆڕەم ئاوا ئێعدام کرا.
شایانی باسە، ناوبراو چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی دایک و خوشکی هاوژینەکەی” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هەر لەم پێوەندەدا، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی مستەفا سووری، خەڵکی کەنگاوەر، لە زیندانیی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەرکرابوو و دواتریش لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.