فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی پێنج ساڵ زیندان بەسەر سروە پوورمحەممەدی ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین لە سنە
چوارشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۳   |  27-11-2024

بەپێی زانیارییەکان، سروە پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوی “نۆژین”، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سنە، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم حوکمە ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز، بە فەرمی بە پارێزەرانی سروە پوورمحەممەدی ڕاگەیەندراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت. جێگای ئاماژەیە، سروە پوورمحەممەدی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لەقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو. ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، سروە پوورمحەممەدی دوای سەردانی بۆ دادگای سنە بە مەبەستی بەدواداچوونەوەی دۆسیەی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەم ئەنجوومەنە، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.