فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی یەکساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
هەینی ۰۹-۰۹-۱۴۰۳   |  29-11-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا، “ڕەشید ڕەحیمی” هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ئەمشارە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  ئەم حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە و دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی خۆی بە دادسەرای گشتیی و شۆڕشی شاری بۆکان بناسێنێت. ڕەشید ڕەحیمی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ئەمسال، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.