فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی بە هەزاران کرێکاری شیرکەتی ئامازۆن لە سەرتاسەری جیهان
هەینی ۰۹-۰۹-۱۴۰۳   |  29-11-2024

بە هەزاران کرێکاری شیرکەتی ئامازۆن لە زیاتر لە ٢٠ وڵاتی دونیا، بەرنامە ڕێژیان کردووە کە لە ڕۆژی “Blach friday” ناسراو بە “هەینی ڕەش”، لە ئێعتڕاز بە ستاندنەوەی مافی سەرەتایی، نەدرانی حەقدەستی دادپەروەرانە و پێشگرتن بە پەیوەست بوونیان بە یەکێتیی کرێکاران، ناڕەزایەتیی دەرببڕن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکاران و نوێنەرانی یەکێتییەکانی کرێکاری، بەنیازن لە ماوەی دوو ڕۆژی “هەینی ڕەش” و “دووشەممەی سایبێری” ٢٩ تا ٢ دێسامبەر، کە بە یەکێک لە گەورەترین داشکاندنەکانی ساڵ دێتە ئەژمار، لەدژی شیرکەتی ئامازۆن لە سیاتێل خۆپیشاندان بکەن. بڕیارە ئەم خۆپیشاندان و مانگرتنە لە وڵاتانی، ئەمریکا، بریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا، ئیسپانیا، سۆئێد، سوئیس، فەڕانسە، ژاپۆن، کانادا، بڕزیل، تورکییە و هێند، لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەڕێوەبچێت.