ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ئەراک و کەرەج
شەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۳   |  30-11-2024
حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەشکان مۆرادی، جەلال حاج بابایی و داوود حەیدەری” لە زیندانی ناوەندیی کەرەج هاوکات لەگەڵ حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “کامڕان هێمەتی” لە زیندانی ناوەندیی ئەراک بەکردەوە دەرهاتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، کامڕان هێمەتی خەڵکی خۆڕەم ئاوا، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیێ ئەراک ئێعدام کرا. هەروەها سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “ئەشکان مۆرادی، جەلال حاج بابایی و داوود حەیدەری” کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج بەکردەوە دەرهات.