ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان
شەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۳   |  30-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە ١٠ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی زاهێدان بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئەحمەد شەبەخش” ٣٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی زاهێدان، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆئمەتی “کوشتن” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای تاوانەکانی زاهێدان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گواسترابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.