
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە قۆم، بە وتەنەوەی درووشمی “گوزەرانی شیاو، مافی سەرەکی ئێمەیە و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییانە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن. یاسایەک کە لە ساڵی ٩٧وە بە تەواوی کرداری نەکراوە. بەپێی مادەی ٢٧ی یاسای پشتیوانی لە کەم ئەندامان، دەوڵەت ئەرکدارە، بە کەمئەندامانی خاوەن پێداویستی تایبەت، یارمەتی گوزەران بەپێی لانیکەمی حەقدەستی ساڵانە بدات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت و مەجلیس بە جێگەی دانی ئەم بڕە پارەیە، تەنیا ٤٨٠ هەزار تمەن وەک یارمەتی گوزەران دەدات بە کەمئەندامان.