کوبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتیی شارەداریی کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد
شەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۳   |  30-11-2024

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی سەرماوەز، کرێکارانی شیرکەتیی شارەداریی “دوو گونبەدان” لە کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕییەوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد، لەئاست نەدرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان و هەروەها وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.