فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی لاکانی رەشت
سێشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۳   |  03-12-2024

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بە ناوی “حەسەن سەعادەتی” کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی لاکانی رەشت بەکردەوە دەرهات.
هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “مووسا ئەحمەدیان” تەمەن ٤٥ ساڵ بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی گورگان بەکردەوە دەرهاتبوو. ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگاوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.