کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پاڵاوگەی فەجری جم
سێشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۳   |  03-12-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی “فەجری جم” بە خواستی دیاری کردنی “سەقفی حقووق”، بۆ جارێکی دیکە لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان، بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، بەکردەوە دەرهاتنی “طرح اقماری”، یەکسانسازی حقووق و حەقدەستەکان و سوودمەندبوون لە ڕفاهیاتی شیرکەت” بوون.