نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز
چوارشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۳   |  04-12-2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئازاد خادم”، لە ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئازاد خادم بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی دەست نەکەوتووە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.