
بەدوڵی ڕاگەیاندنی بڕیاری هەڵوهشانەوەی حکوومەت نیزامی لە کۆرەی باشوور، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و یەکێتییەکانی کرێکاری لەم وڵاتە، خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی خێرای سەرۆک کۆمار بوون.
ئۆپۆزسیۆنی کۆرەی باشوور ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر “یۆن سوک یوول” سەرۆک کۆمار دەست لەکار نەکێشێتەوە، داواکاری بۆ وەلانانی دەنێرنە پەرلەمان و لەڕێگەی پارلەمانەوە ئەم تەوەرە پەیگیری دەکەن. هەروەها یەکێتییەکانی کرێکاری ڕایانگەیاندووە کە ئەندامانیان تا کاتێک کە سەرۆک کۆمار دەست لەکار نەکێشێتەوە، درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن. جێگای ئاماژەیە، ڕاگەیاندنی حکوومەت نیزامی لە کۆرەی باشوور، بەهۆی ناکۆکی لە نێوان پارتی دەسەڵاتدار “هێزی خەڵک” و پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر پەسەند کرانی گەڵاڵەی “مووچەی ساڵی داهاتوو” ڕوویداوە. بەدوای دژایەتی پارلەمانی کۆرەی باشوور و ناڕەزایەتیی جەماوەری لە شاری سێئول، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕایگەیاند بڕیاری حکوومەت نیزامی هەڵدەوەشێنێتەوە. پێویستە ئاماژە بکرێ کە “یۆن سوک یول” بە ڕاگەیاندنی حکوومەت نیزامی، نەیارانی خۆی بە لایەنگری لە کۆرەی باکوور، تاوانبار کردبوو.