فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری سەقز
پێنجشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۳   |  05-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەز، “هیوا فەیزی” و “حسێن فیرووزی”، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “مەولاناوا”ی سەر بە زێویەی سەقز دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (١١ی سەرماوەز) ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لە کردەوەیەکی نایاسایی و ساختەکاریدا پەیوەندیی لەگەڵ هیوا فەیزی گرتووە و بە هەواڵی ناڕاستی “پێدانی وام لە لایەن ناوەندی فەرماندارییەوە” ناوبراویان کێشاوەتەوە ئەو فەرمانگە و لە نێوان ڕێگاکەیدا دەستبەسەریان کردووە. ماوەیەکی کورت دوای دەستبەسەر کرانی هیوا فەیزی، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی حسێن فیرووزی لە ئەنجامی هەڵکوتانی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی مەولاناوا دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای بەکارهێنانی توندوتیژی لە کاتی دەستبەسەرکرانی حسێن فیرووزی، ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان بە تەواوی پشکنیوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.