فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە
هەینی ۱۶-۰۹-۱۴۰۳   |  06-12-2024

بەپێی زانیارییەکان، “سەلام سولتانی” و “ئەمیر فەقێ” تەمەن ٤٠ ساڵ هەر دوو خەڵکی گوندی “خورینج” سەر بە شاری پیرانشار، لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەوشارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی” هەر یەک بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە بەشێوەی ڤیدیۆیی بەڕێوە چووە. هەروەها لە دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد دۆسیەیەک بۆ ئەو دوو بەندکراوە کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، سەلام سولتانی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان و ئەمیر فەقێ ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان لە گوندی “خورینج” دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواسترابوونەوە. شایانی باسە، ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بە بێ کەڵک وەرگرتن لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دەستبەسەر کرابوون و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترابوونەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لەو زیندانە دەستبەسەر کراون و مافی مەرەخەسییان پێنەدراوە.