فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی بێبەشبوونی پەخشان عەزیزی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی
هەینی ۱۶-۰۹-۱۴۰۳   |  06-12-2024

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، پەخشان عەزیزی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مەهاباد، ماوەی ١٥٠ ڕۆژە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی بێبەشە.
پەخشان عەزیزی، هاوکات لەگەڵ بێبەش بوونی لە دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانی، تا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنیش بێبەش کراوە. شایانی باسە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەمیر ڕەئیسیان، یەکێک لە پارێزەکانی پەخشان عەزیزی، لەسەر دۆسیەکەی بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو، لەگەڵ ئەوەی بەڵگەی سەلمێندراو لەسەر چالاکییە مافی مرۆڤییەکانی پەخشان عەزیزی لە کەمپەکانی تایبەت بە ئاوارەکانی دەستی داعش ڕادەستی لقی دیوانی باڵا کراوە، بەڵام هەواڵەکان دڵخۆشکەر نین و هیوای بێبەری بوون لە تۆمەتی بەغی و هەروەها حوکمی ئێعدام زۆر کەمە. ئەم پارێزەرە چەندین بەڵگەی فەرمی لە دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی وڵاتی سووریا لەسەر هەوڵە مافی مرۆڤییەکانی پەخشان عەزیزی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەیکە بێتاوانی و بێبەری بوونی پەخشان عەزیزی پێویستی بە سەلماندن نییە، بەڵام ئێمە بەڵگەی سەلمێندراومان داوەتە دیوانی باڵای وڵات.