فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ماموستایەکی قوتابخانە لە کامیاران
هەینی ۱۶-۰۹-۱۴۰۳   |  06-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، حەمید عەزیزی، دەرچووی دکتۆرای بەشی زانستیی پەیوەندییەکان و میدیای زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی تاران و لە مامۆستایانی پەروەردە و بارهێنانی شاری کامیاران، دوای بانگکران و سەردانکردنی بۆ حیراسەتی ئەو فەرمانگەیە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، حەمید عەزیزی وەک مامۆستا لە قوتابخانەی گوندەکانی “پاڵنگان” و “گازرخانی” وانەی وتووەتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو، تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەم تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.