فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دڕندانەی دوو ژن بەدەست پیاوێک لە میاندواو
شەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۳   |  07-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز، پیاوێک لە شەقامی “جانباز”ی شاری میاندواو، بە چەندین زەربەی چەقۆ دەستگیرانەکەی خۆی، بە ناوی “موحەدیسە جدییەت” تەمەن ١٩ ساڵ و خوشکی دەستگیرانەکەی بەناوی “حەدیس جدییەت” تەمەن ١٧ ساڵی کوشتووە و لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.
شایانی باسە کە کەسێکی دیکەش لەو ڕووداوەدا بریندار کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە کاتژمێرێک دوای هەڵاتن لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەسەر کراوە. هەروەها هۆکاری کوژرانی ئەو دوو خوشکە بە داوای جیابوونەوە کردنی موحەدیسە لە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.