فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر ئەحمەد حەسەن زادە
شەممە ۱۷-۰۹-۱۴۰۳   |  07-12-2024

بەپێی زانیارییەکان، لەم دواییانەدا ئەحمەد حەسەن‌زادە تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەمشاره، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” لە ڕێگای هاندانی کاسبکاران و بازاڕیان بەمەبەستی مانگرتن هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە ٣ مانگ زیندان مەحکووم کراوە. شایانی باسە، لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگادا، دادوەر ئیزنی بەرگری بە ئەحمەد حەسەن‌زادەی نەداوە و هەروەها دۆسیەیەکی دیکەی ناوبراو لە ئارادایە. جێگای ئاماژەیە، ئەحمەد حەسەن‌زادە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بانگ و دەستبەسەر کراوە و لە کۆتا جار، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی لەگەڵ کچەکەی سۆڵماز حەسەن زادە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی لە دایکبوونی کوڕە گیانبەختکردووەکەی دەستبەسەر کرابوو.